Artwork

Το περιεχόμενο παρέχεται από το Dr. J. Vernon McGee. Όλο το περιεχόμενο podcast, συμπεριλαμβανομένων των επεισοδίων, των γραφικών και των περιγραφών podcast, μεταφορτώνεται και παρέχεται απευθείας από τον Dr. J. Vernon McGee ή τον συνεργάτη της πλατφόρμας podcast. Εάν πιστεύετε ότι κάποιος χρησιμοποιεί το έργο σας που προστατεύεται από πνευματικά δικαιώματα χωρίς την άδειά σας, μπορείτε να ακολουθήσετε τη διαδικασία που περιγράφεται εδώ https://el.player.fm/legal.
Player FM - Εφαρμογή podcast
Πηγαίνετε εκτός σύνδεσης με την εφαρμογή Player FM !

زه‌بوره‌كان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩

24:26
 
Μοίρασέ το
 
Manage episode 440556103 series 3425855
Το περιεχόμενο παρέχεται από το Dr. J. Vernon McGee. Όλο το περιεχόμενο podcast, συμπεριλαμβανομένων των επεισοδίων, των γραφικών και των περιγραφών podcast, μεταφορτώνεται και παρέχεται απευθείας από τον Dr. J. Vernon McGee ή τον συνεργάτη της πλατφόρμας podcast. Εάν πιστεύετε ότι κάποιος χρησιμοποιεί το έργο σας που προστατεύεται από πνευματικά δικαιώματα χωρίς την άδειά σας, μπορείτε να ακολουθήσετε τη διαδικασία που περιγράφεται εδώ https://el.player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩

  • 1کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،
  • بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،
  • 2یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،
  • ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.
  • 3دەریا بینی و هەڵات،
  • ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.
  • 4چیاکان وەک بەران بازیان دا،
  • گردەکان وەک بەرخۆلە.
  • 5چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟
  • ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟
  • 6ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و
  • ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟
  • 7ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،
  • لەبەردەم خودای یاقوب،
  • 8ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،
  • بەردەئەستێی کردە کانیاو.

زه‌بوره‌كان ١١٥

  • 1بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا،
  • بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە،
  • لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت.
  • 2بۆچی نەتەوەکان بڵێن:
  • «کوا، خودایان لەکوێیە؟»
  • 3خودامان لە ئاسمانە،
  • هەرچی حەز بکات، دەیکات.
  • 4بتەکانیان زێڕ و زیون،
  • دەستکردی مرۆڤن.
  • 5دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،
  • چاویان هەیە، بەڵام نابینن،
  • 6گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،
  • لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن،
  • 7دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن،
  • پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن،
  • دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە.
  • 8دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،
  • هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.
  • 9ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن.
  • ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.
  • 10ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن.
  • ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.
  • 11ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن.
  • ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.
  • 12یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات،
  • بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت،
  • بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت.
  • 13بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە،
  • گەورە و بچووکیش.
  • 14با یەزدان هەر زیادتان بکات،
  • ئێوە و منداڵەکانتان.
  • 15با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن،
  • دروستکەری ئاسمان و زەوی.
  • 16ئاسمان ئاسمانی یەزدانە،
  • زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە.
  • 17نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن،
  • نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی،
  • 18بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین،
  • لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
  • هەلیلویا!

زه‌بوره‌كان ١١٦

  • 1یەزدانم خۆشدەوێت،
  • چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،
  • 2چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،
  • هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.
  • 3تۆڕی مەرگ دەوری دام،
  • ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،
  • دەرد و تەنگانەم چێژت.
  • 4بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:
  • «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»
  • 5یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە،
  • خودامان بە بەزەییە.
  • 6یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات،
  • کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم.
  • 7ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت،
  • چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند.
  • 8تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد،
  • چاوەکانم لە فرمێسک،
  • پێیەکانم لە خزان،
  • 9تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم
  • لە خاکی زیندووان.
  • 10باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم:
  • «من زۆر دەردەدارم!»
  • 11من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم:
  • «مرۆڤ هەموو درۆزنن!»
  • 12چی بدەمەوە یەزدان،
  • بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.
  • 13جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و
  • بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
  • 14نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
  • بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.
  • 15یەزدان مردنی خۆشەویستانی
  • لەلا سەنگینە.
  • 16ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،
  • من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،
  • تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.
  • 17قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،
  • بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
  • 18نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
  • بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،
  • 19لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،
  • لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.
  • هەلیلویا!

  continue reading

651 επεισόδια

Artwork
iconΜοίρασέ το
 
Όλα τα επεισόδια

×
 
Loading …

Καλώς ήλθατε στο Player FM!

Το FM Player σαρώνει τον ιστό για podcasts υψηλής ποιότητας για να απολαύσετε αυτή τη στιγμή. Είναι η καλύτερη εφαρμογή podcast και λειτουργεί σε Android, iPhone και στον ιστό. Εγγραφή για συγχρονισμό συνδρομών σε όλες τις συσκευές.

Οδηγός γρήγορης αναφοράς